نووسین بە عەرەبی بۆ شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر و زاخۆ قەدەغەیە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە زاخۆ شوێنە بازرگانییەکان ناچار دەکرێن تەنیا زمانی کوردی بۆ نووسینی تابلۆ و پۆستەرەکانیان بەکاربهێنن، لیژنەکانی قایمقامیەتی شارەکە دەستیانکردووە بە گەڕان و هەر نوسینێکی بیانی ببینن لێیدەکەنەوە.

قایمقامیەتی زاخۆ، رۆژی شەممە لە فەیسبوک رایگەیاند، ئاگاداری هەموو شوێنە بازرگانی، دوکاندار و خاوەن کارەکان دەکات، نابێت بەهیچ جۆرێک ناوی بیانی بەکاربهێنن.

“دەبێت هەموو ئەو ناوانەی بەکاردەهێنرێن، کوردی بن، تەنیا مارکە جیهانییەکان نەبن کە لەلایەن ژووری بازرگانییەوە مۆڵەتیان پێدراوە، هەر کەسێک پابەند نەبێت، سزا دەدرێت،” قایمقامیەتی زاخۆ وا دەڵێت.

.ئه‌وانه‌ی ناوه‌کان دەگۆڕن، ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت له‌ هه‌ر رێکارێکى پێبژاردن

لە هەولێریش تاوەکو مانگی نیسان مۆڵەت دراوە بە شوێنە بازرگانی و گشتییەکان، دەبێت لەو ماوەیەدا پۆستەر و تابلۆکان بکەن بە کوردی، ئەگەرنا شوێنەکانیان دادەخرێت.

بە وتەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئەم هەڵمەتە لە سەر فەرمانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمە و لە پێناو گرنگیدانە بە زمانی دایک.

“ئەو شوێنانەى ناوی سه‌ر تابلۆکانیان ده‌گمه‌نن (شازن)، ده‌بێت بگۆڕدرێن، ئه‌وانه‌ی ناوه‌کان دەگۆڕن، ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت و له‌ هه‌ر رێکارێکى پێبژاردن لە ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مۆڵەته‌كانیان چاوپۆشى و ئاسانکاریان بۆ دەکرێت،” ئومێد خۆشناو  لە فەیسبوکی خۆی وا دەڵێت.