ئەمساڵ دەشتی خانەقین له قارچک و دۆمه‌ڵان ده‌وڵەمەندە
964+
زینوێ حەسەن
ئەمساڵ بەرهەمی قارچک و دۆمەڵان لە سنووری مەرزی مونزریە و کەڵات و بەمۆ له ده‌وروبه‌ری خانه‌قین زۆرە.
بە قسەی ژمارەیەک هاوڵاتی قەزای خانه‌قین، کە بۆ تۆڕی 964 قسەیان كردووه، ئەمساڵ بڕێکی باش باران باریوه، كه بۆ پێگەیاندنی قارچک و دۆمەڵان سوودی لێوه‌رده‌گرن، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش هەندێکیان لە بازاڕەکان دەفرۆشن و هەندێکیشی لە ماڵەوە هەڵدەگرن.
ئیبراهیم خەلیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین بە تۆڕی 964ی راگەیاند، بارانبارینی ئەمساڵ زەوییە کشتوکاڵییەکانی چاک ده‌وڵەمەند کردووە “ئەمساڵ لە چاو دوو ساڵی رابردوو، قارچک و دۆمەڵان لە دەشتەکانی کەڵات و بەمۆ و مەرزی مونزریه و دەوروبەری خانەقین، هه‌روه‌ها بەرهەمی کنگریش زۆر بووه، هەرچەندە ناوچه‌كه‌ی ئێمه گەرمەسێره.
دەروازەی سنووری مونزریە، دەروازەیەکی عێراقە له‌گه‌ڵ ئێران لە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە.