“زیاتر لە 30 کەسی بە وەهمی دامەزراندووە”

964+
هێمن بەکر

پۆلیسی سلێمانی پیاوێکی دەستگیرکردووە گوایە “دەستی زیاتر لە 30 کەسی بڕیوە”، هەروەها بەڵێنی دامەزراندنی پێداون و پارەی لێ وەرگرتوون.

بەگوێرەی پۆلیس، (ش، ع، غ) ناوی تۆمەتبارەکەیە و زیاتر له‌ پێنج سكاڵای‌ یاسایی دیكه‌ی‌ له‌سه‌ربووە له‌ شاری‌ كه‌ركوك‌.

گوایە به‌ بیانوی‌ دامه‌زراندنیان له‌چه‌ند وه‌زاره‌تێكی‌ حكومه‌تی‌ عێراق “ده‌ستی‌ زیاتر له‌ 30 كه‌سی‌ بڕیوه‌”.

لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، پیاوەکە پیشەی پۆلیس بووە و فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌یه‌ له‌ سریه‌ی‌ پاسه‌وانی‌ باره‌گای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك به‌ تۆمه‌تی‌ هه‌ڵهاتن.

ئەوەش هاتووە، کە ئێستا تۆمەتبار به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی لەگەڵ دەکرێت.