فۆتۆ: سۆسیال میدیا
یونیسێف له ئاوى خواردنه‌وه‌ى هەرێم ده‌پێچێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر پێشنیاری رێکخراوى یونسێف رووپێوێكی گشتگیر بۆ ئاوى خواردنه‌وه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاوى هه‌رێمیش دووپاتیده‌كاته‌وه كه “ئه‌و ئاوه‌ى بۆ خواردنه‌وه به هاوڵاتیانى ده‌ده‌ین به پێی ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى و له سه‌رووى ستاندارده‌كانى عێڕاقیشه”.
ئارى ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى هه‌رێم به تۆڕى 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ى یونسێف ده‌یكات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق و ده‌سته‌ى ئاماره له هه‌رێمی كوردستان، وتیشی “مه‌به‌ست له‌و رووپێووه كۆكردنه‌وه‌ى زۆرترین داتایه، له‌سه‌ر سێكته‌رى ئاو، 13 جۆر پشكنینیش بۆ ئاو ده‌كرێ تا دڵنیاببنه‌وه له كوالێتییه‌كه‌ى”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، له‌و رووپێویه‌دا سه‌ردانیكردنى مه‌یدانی بۆ بیره‌كان و پڕۆژه‌كان و چۆنیه‌تى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ئاو ئه‌نجام ده‌درێت، دواتر هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت و به راپۆرتێك ده‌درێته‌وه ئه‌وان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “هه‌ر كه‌موكوڕیه‌ك له سێكته‌رى ئاو هه‌بێت، به‌رپرسیاری یه‌كه‌م ئێمه‌ین، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕییه‌كان له‌تواناى ئێمه‌دا نه‌بوو، رێكخراو و وڵاتانى به‌خشه‌ر ده‌توانن هاوكاریمان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى”.
ئاری ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ی بۆ تۆڕى 964 دووپاتكرده‌وه كه كوالێتى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هه‌رێم به‌پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، وتیشی “دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان كه ئه‌و ئاوه‌ى بۆ خواردنه‌وه پێشكه‌شیان ده‌كرێت به‌پێی ستاندارده‌كانى WHO و له‌سه‌رووى ستاندارده‌كانى عێراق و وڵاتانى ده‌وروبه‌ریشه”.