سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشی چه‌مچه‌ماڵ: 100 ملیۆن دینار قه‌رزارم
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
بەهۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونى قەرزێكی زۆر، سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشی چه‌مچه‌ماڵ موبایله‌كه‌ى كۆژاندۆته‌وه و نایه‌وێ كه‌س ببینێت، ته‌نانه‌ت ده‌شڵێت “نامەوێت یاریزانەکانم و راهێنەری یانەکەشم ببینم چونكه مووچه‌م پێنه‌داون”.
رێبوار خدر، سەرۆکی یانەی وەرزشی چەمچەماڵ بە تۆڕی 964 وت “بەهۆی زۆری قەرزەکانى سەر شانم کە بۆ یانەی چەمچەماڵم کردوە زۆربەی کات موبایلەکەم کوژاندۆتەوە و لە ئێستادا نامەوێت یاریزانەکانم و راهێنەری یانەکەم ببینم چونکە لەکاتی خۆیدا نەمتوانیوە موچەکانیان پێبدەم”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، یانه‌كه‌یان تەنیا بۆ موچەی یاریزانەکانی بڕی 85 ملیۆن قەرزارە پارەی قەرزی ئوتێل و چێشتخانە و کرێی گواستنەوەی یاریزانەکانیشی بچێته‌سه‌ر، هه‌مووى ده‌كاته نزیکەی 100 ملیۆن دینارە.
ده‌شڵێت “چەندینجار نوسراوم بۆ بەڕێوبەرایەتی وەرزشی سلێمانی کردووە، بەڵام وەک پێویست ناگات و هاوکاری دارایی یانەی چەمچەماڵ ناکرێت”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، ماوه‌ى سێ مانگه چاوەڕوانی وەزیری دارایی ده‌كات بەڵام ده‌ڵێت “هەرجارەو بەهۆکارێک نوسراوەکانمان پشتگوێ دەخرێت ”
رێبوار گله‌یی له‌خۆى ده‌كات “بەداخەوە زۆر ساویلکانە کەوتمە داوی بەڵێنی درۆی بەرپرسانی حکومی و حزبی و کەسایەتییە وەرزشیەکان بەڵام سەرجەمیان بێبەڵێن بوون بەرامبەر بە من و یانەی وەرزشی چەمچەماڵ”.
تۆڕى964 ده‌زانێت، رێبوار خدر لە ساڵى 2015 بە شێوەی کاتی پۆستی سەرۆکی یانەکەی وەرگرت، دواتر لەساڵی 2017 بە هەڵبژرادن بە سەرۆکی یانە هه‌ڵبژێردرا، لەساڵی 2021 یش بۆ جاری دووەم هەڵبژێردرایەوە.
پیداچوونەوە: فەرهاد حەسەن