فۆتۆ: AFP
رۆژانه هه‌ر هاوڵاتیه‌كی هه‌رێم 400 لیتر ئاو‌ى پاكی پێده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ى كه ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ تۆڕى 964 ئاشكرای كردووه، رۆژانه هه‌ر هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ى 400 لیتر ئاو‌ى پاكى پێده‌درێت، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیش ده‌ڵێ “له هه‌ندێك شوێنیش ده‌گاته نزیكه‌ى 500 لیترى رۆژانه بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك”.
ئه‌ندازیار ئارى ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەرى گشتى ئاو و ئاوەڕۆى هه‌رێم، ئه‌وه‌ى بۆ تۆڕى 964 ئاشكرا كرد، كه رۆژانه هه‌ر هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى له 400 لیتر ئاو‌ى پاكی پێده‌درێت، ئه‌وه‌ش دووپاتده‌كاته‌وه كه “دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاوڵاتیانمان كه ده‌توانن راسته‌وخۆ ئاو له‌و بۆرییه بخۆنه‌وه كه دێته ناو ماڵه‌كانیان، چونكه هیچ كێشه‌یه‌كی نیه”.
ئاری ئه‌حمه‌د روونیكرده‌وه كه “به‌گوێره‌ى ستاندارده‌كانى وڵاتانى ده‌وروبه‌رمان كه هه‌مان كه‌شوهه‌وایان هه‌یه، ده‌توانین بڵێین ئێمه‌ش هه‌مان بڕى ئاو‌ى رۆژانه به‌كارده‌هێنین، بۆیه پێویسته له هه‌رێمی كوردستاندا رۆژانه 200 تاكو 250 لیتر ئاو‌ى پاك بده‌ینه هه‌ر هاوڵاتییه‌ك”.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى له هه‌رێمیش پێشكه‌ش ده‌كرێت جیاوازه، هه‌روه‌ك ناوبراو ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ى ئێمه رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی تێكڕا پێشكه‌شى ده‌كه‌ین بریتییه له بڕى 370 تاكو 400 لیتر رۆژانه بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك، له هه‌ندێك شوێنیش ده‌گاته نزیكه‌ى 500 لیتر له رۆژێكدا، كه ئه‌مه‌شیان له سه‌رووى ستاندارده‌كانى جیهانیی و ناوچه‌ییه كه له هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى ئاو‌ى خواردنه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و بنه‌ما گرنگانه‌ى كه سێكته‌رى ئاو‌ى خواردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر بنیات نراوه، ئاری ئه‌حمه‌د وتى “له‌هه‌ر سێ سێكته‌ره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به باشی كارى له‌سه‌ر كراوه، كه بریتین له بڕى دابینكرا و كوالێتییه‌كه‌ى و به‌رده‌وامییه‌كه‌ى”.
سه‌باره‌ت به پشتبه‌ستنیان به‌سه‌رچاوه‌كانى ئاوه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌وان پشت به‌هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ى ئاو‌ى ژێرزه‌وى و سه‌رزه‌وى ده‌به‌ستن، وتیشی “ئاو‌ى ژێر زه‌وى له هه‌رێمی كوردستاندا، زۆر پاكه و هیچ پاككردنه‌وه‌یه‌كی ناوێ، به‌ڵام ئاو‌ى سه‌رزه‌وى به چه‌ندین قوناغی پاكتاوكردن و خاوێنكردنه‌وه‌ى دا ده‌چێت”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكان ده‌ستیكه‌وتووه، له هه‌رێمی كوردستاندا نزیكه‌ى 91 پرۆژه‌ى بچووك و مام ناوه‌ند هه‌ن كه پێیان ده‌وترێت پڕۆژه‌ى ستراتیژی و كارى پاككردنه‌وه‌و پاكتاوكردنى ئاو‌ى سه‌رزه‌وى ده‌كه‌ن.