چوارشەممە باران دەبارێت
میدیازان – كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بەرێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ دوو رۆژی داهاتوو بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت چوار شەممە باران دەبارێت.
بەپێی راگەیەنراوەكەی كەشناسی هەرێمی كوردستان بێت،ئەمرۆ سەر لەبەیانی ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئێوارە دەگۆرێت بۆ سبەینێ ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەوردەبێت و ئێوارە دەبێتە نیمچە هەور.
پێشبینی كراوە رۆژی چوار شەممە، لە سەر لەبەیانیدا لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان هەورو وردەباران بێت و لە ئێوارەشدا رێژەی باران بارینەكە زیاتردەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای شارەكانی كوردستانیش بەم شێوەیە دەبێت.
هەولێر: 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 20 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
سۆران: 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى