ئێستا رووناکە بێ هەڵکردنی لایەت سەیارەکە لێخوڕە

گڵۆپ بۆ جووتسایدەکەی ئاکرێ بەسترا

964+

عەمار عەزیز – دهۆک

دواجار جووتسایدەکەی زانکۆی ئاکرێ رووناکی بەخۆیەوە بینی کە درێژییەکەی دوو کیلۆمەترە.

جووتاسایدەکە لەبەردەم کۆلیژی ئاکرێ دەستپێ دەکات و تا دەگاتە زاڵگەی قەزایەکە و بە جووتسایدی ئاکرێ ناسراوە.

بەستان و دانانی رووناکی هەر جووتسایدەکەی رووناک نەکردۆتەوە بەڵکو ئاکرێشی قەشەنگتر کردووە.

ئەو پڕۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بووە و کۆمپانیای پاوەر کەڤن ئەنجامی داوە و گوژمەکەشی 480 ملیۆن دینار بووە.

کاتژمێر 10ـی ئەمشەو 26.2.2023، بە فەرمی لەلایەن بەرپرسانی خۆجێی قەزاکە، پڕۆژەی رووناک کردنەوەی شەقامەکە کرایەوە.

ئەلتاف سەلاح، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کارەبای ئاکرێ بە توڕی964ی وت”ئەمە یەکەمجارە رووناکی بۆ ئەو جووتسایدە دەبەسترێت، پرۆژەکە جوانیەکی تری بەخشیوە بەقەزای ئاکرێ”.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق