بە سێ مۆبایلی نوێ دەگەڕێتەوە ناو رکابەرایەتییەکان

نۆکیا دوای 45 ساڵ خۆی نوێ کردەوە

+964
بڵند عوسمان

کۆمپانیای نۆکیا ئەمڕۆ یەکشەمە کۆمەڵێک پلان و ستراتیژی نوێ ڕاگەیاند، لەوانە گۆڕینی لۆگۆ و گەڕانەوەی بۆ نێو رکابەرییەکان بە سێ مۆبایلی نوێ

نۆکیا دوای 45 ساڵ لۆگۆکەی گۆڕی کە ئەمەش بە هەنگاوێک هەژمار دەکرێت بۆ نوێبوونەوەی کۆمپانیاکە.

هەروەها نۆکیا بەنیازە لە کۆنگرەی (MWC2023)ی بەرشلۆنە کە سبەی دووشەمە 27ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، کۆمپانیای نۆکیا لەو کۆنگرەیەدا سێ مۆبایلی نوێ رابگەیەنێت.

بەرهەمەکانیش بریتین لە مۆبایلەکانی (C22, C32, G32)،کە مۆبایلی ئاست مامناوەند و خوار مامناوەدن وە نرخەکانیان هەرزانە.

نۆکیا دوای 45 ساڵ خۆی نوێ کردەوە

بەرهەمە نوێیەکانی نۆکیا پشتگیری لە رایەڵەی (5G) ناکەن، بەڵام کۆمپانیاکە بەڵێنی داوە کە کوالێتیان باش بێت و چاکردنەوەیان ئاسان بێت.

نۆکیا یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی مۆبایل، کە لە ساڵی 1865 لە وڵاتی فیلاند دامەزراوە.