پێشتر داواكراو بووە

تەقەی لە پۆلیسی دارستان كرد و دەستگیرکرا

+964
كوردستان ئەحمەد

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەرزنجە، کەسێکیان دەستگیركردووە تۆمەتبارە بە تەقەكردن لە مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارێك ته‌قەی‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ دارستان كردووە ، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دەستگیریان كرد.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، بە بڕیاری دادوەر مەفرەزەكانی پۆلیسی بنكه‌ی بەرزنجە تۆمەتبارەكەیان دەستگیر كردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، دەستگیركراوەكە چەكێك و دەمانچەیەك و بڕێك فیشەك و كەلوپەلی دیكەی پێبووە.

تۆمەتبارەکە 30 ساڵە و چه‌ند فه‌رمانێكی‌ دیكه‌ی‌ ده‌ستگیركردنی هەبووە.