هه‌زاران بووكه‌ڵه له یاریگاوه بۆ منداڵانی بوومه‌له‌رزه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
هانده‌رانی یانه‌ی بێشكتاش له یاریگای ڤۆدافۆن له توركیا، كارێكی جوان و مرۆڤانه‌یان كرد، كاتێك به هه‌زاران بووكه‌ڵه‌یان فڕێدایه ناو یاریگا، بۆ ئه‌وه‌ی كۆبكرێته‌وه و پێشكه‌ش به‌و منداڵانه بكرێت، كه كه‌سوكاره‌كانیان له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌شی ئه‌م مانگه له ناوچه‌كانی باكووری كوردستان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م كاره له یاری نێوان بێشكتاش و ئه‌نتالیا سپۆر له گه‌ڕی 14ی خولی توركیا كرا، كه شه‌وی رابردوو ئه‌نجامدرا و به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
رۆژی 6ی ئه‌م مانگه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له باكووری كوردستان و توركیا، رۆژئاوای كوردستان و سوریای دا و تا ئێستا زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به هه‌زارانی دیكه‌ش بریندارن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به هه‌زاران كه‌س بێ ماڵ و حاڵن و منداڵی بێ سه‌رپه‌رشتیش ماونه‌ته‌وه.