لە سلێمانی نرخی کارەبای ستییەکان کەمکرایەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی شوبات لە سلێمانی کەمکرایەوە و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای شارەکە دەڵێت، ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

بۆ هەر کیلۆواتێک 395 دینار

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە پەیجی خۆیان لە فەیسبوک رایانگەیاند، نرخی کارەبای موەلیدەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون بۆ هەر کیلۆواتێک لە 400 دینارەوە کرا بە 395 دینار.

دانانی ئەو نرخە لەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون دێت و سەرجەم سیتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەبێت پابەندبن.