کاوە حسێنی شاعیر تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە
964+
هۆگر عەدنان
کاوە حسێنی شاعیر، کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی هاتنەوەی بۆ ماڵەکەی لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی لە نزیک تێرمیناڵە تازەکەی شاری سلێمانی لە تاسەیەک دەدات و بەهۆیەوە بریندار بووە.
964 پەیوەندی کرد بە ژمارەی کاوە حسێن، بەڵام لەلایەن کەسوکارەکەی وەڵامدرایەوە، ئەوان باسیان لەوە کرد، کاتێک سەیارەکەی کاوە لە تاسەی داوە چووەتە سەر خۆڵ و بەهۆیەوە ئازار بە پشتی کەوتووە، دواتر لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کردووە و ئێستا لە ماڵی خۆی ئیسراحەت دەکات”.
هەروەها، سەروەر سەعدوڵا، مامۆستا لە زانکۆی چەرموو هاوسەفەری کاوە بووە و شایەتی رووداوەکە بووە، 964 قسەی لەگەڵ کرد و وتی، “تەندروستیم زۆر باشە”.
کاوە خەڵکی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵە و لە ئێستادا نیشتەجێی شاری سلێمانیە.
پێداچوونەوە: هێمن بەکر