خوێندکارانی سلێمانی لەبێ ئاوی شەقامیان داخست
964+
ئاودێر عومەر – سلێمانی
بەهۆی نەبوونی ئاو خوێندکارانی کەمپی زانکۆی سلێمانی جادەی سەرەکی تاسڵوجە سلێمانیان داخست.
کاتژمێر 9:45 خولەکی ئەمشەو، خوێندکارانی بەشەناوخۆیی کوڕانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەهۆی نەبوونی ئاو شەقامی سەرەکی سلێمانی تاسڵوجەیان بەهەردوو ئاراستە داخست.
محەمەد جەلال، خوێندکاری بەشی فیزیای زانکۆی سلێمانی بە 964ی وت، لە رۆژی شەممەوە هاتووینەتەوە داخڵی کەچی ئاومان نییە، ماوەی سێ رۆژە خۆمان نەشۆردووە.
زیاتر وتی “تەنکەرێک ئاویان لەبەردەم شوقەکە داناوە، بەڵام چۆن بیگەیەنین بە نهۆمی 10یەم؟ کاتێک ئاویش دابین دەکەن رەنگی وەک شیر وایە ئاخر ئاو کوا رەنگی هەیە؟”.
خۆپیشاندانی ئەمشەوی خوێنداکارانی کەمپی زانکۆی سلێمانی لەکاتێکدایە هەفتەی رابردووش بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئاو، ماوەی سێ رۆژ مۆڵەت بە خوێندکاران درا کە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، بەڵام بە قسەی خوێندکارەکان بێت کێشەکە چارەسەر نەکراوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق