مامۆستایه‌ك له كۆیه كه‌بابخانه‌یه‌ك ده‌كاته پۆل بۆ قوتابییه‌كانى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مامۆستایه‌كی كۆیه بۆ راڤه‌كردنى بابه‌تێكی خوێندنى كوردى پۆلی یه‌كه‌م، قوتابییه‌كانى ده‌باته ناو كه‌بابخانه‌یه‌ك، ئه‌و مامۆستایه ده‌ڵێت “ناكرێ باسی كه‌بابیان بۆ بكه‌یت و قوتابییه‌كانیش كه‌باب نه‌خۆن؟”
مامۆستا رابه‌ر ئه‌حمه‌د مه‌ولود كه به مامۆستا رابه‌رى ئه‌لفوبێ ناسراوه، شێوازى تایبه‌تى له وتنه‌وه‌ى وانه‌كان هه‌یه، به تۆڕى964ـى وت “له‌ناو كتێبی خوێندنى كوردی پۆلى یه‌كه‌م بابه‌تى جیاجیا هه‌یه ، له‌هه‌ر بابه‌تێك حه‌زمكردووه به‌شێوازێكی جیاواز راڤه‌ى بكه‌م بۆ قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانترین شێوه لێى تێبگه‌ن”.
كه ده‌گه‌نه بابه‌تى كه‌باب، مامۆستا رابه‌ر نایه‌ڵى ئه‌و بابه‌ته به‌بێ خواردنى كه‌باب بۆ قوتابییه‌كانى تێبپه‌ڕێت، ده‌ڵێت “به‌پێویستم زانى به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى باسی كه‌باب بۆ قوتابییه‌كان بكرێت، چونكه ناكرێت ناوى كه‌باب بهێنین و قوتابیه‌كانیش بیریان بۆ خواردنى كه‌باب بچێت و بێئه‌وى بیخۆن بابه‌ته‌كه بخوێنن”.
وه‌ك له‌و ڤیدیۆیه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ ، مامۆستا رابه‌ر به‌ڕیز قوتابییه‌كان سوارى مینی پاسێكی سپی ده‌كات و له كه‌بابخانه‌یه‌كى ناو شاری كۆیه دایانده‌به‌زێنێ، دواتر له ده‌ورى وه‌ستاى كه‌باب كۆیانده‌كاته‌وه و له‌نزیكه‌وه سه‌یری دروستكردن و ئاماده‌كردن و بژراندنى كه‌باب ده‌كه‌ن و دواتر ده‌یخۆن.
مامۆستا رابه‌ر ده‌ڵێت “من حه‌زم له كارى مه‌یدانی و كردارییه، چونكه قوتابییه‌كان خێراتر له‌بابه‌ته‌كه ده‌گه‌ن”.
پێشتریش مامۆستا رابه‌ر له‌بابه‌تى مه‌ڕ، مه‌ڕێكی بردۆته ناو پۆله‌كه‌ی و بۆ بابه‌تى دۆ، كه‌ره‌سته‌ى دروستكردنى دۆی بۆ قوتابیه‌كان بردۆته ناو پۆل.