تاقە مۆزەخانەی چەمچەماڵ ماڵەکەی کەریم ئاغای هەمەوەندە

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

لە قەزای چەمچەماڵ هیچ فەرمانگەیەکی پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوار نییە، ماڵەکەی کەریم ئاغای هەمەوەند بووە بە مۆزەخانەیەک و چەندین پارچە شوێنەواری تێدایە.

رۆژانە وەفدی بیانی و خوێندکارانی زانکۆ و پسپۆرانی شوێنەوار و گەشتیاران سەردانی مۆزەخانەکە دەکەن.

ماڵەکەی کەریم ئاغا، رووبەرەکەی 325 مەترە و لە دوونهۆم پێکدێت، زیاد لە 200 پارچە شوێنەواری تێدایەو بەشێکیان مێژووەکەی بۆ سەردەمی چاخی بەردین، دەگەڕێتەوە.

هەڵەت کەریم ئاغا، بە 964ی وت، لە ساڵی 2016 لە ساڵیادی باوکیدا بڕیاریانداوە دیوەخانەکەی بکەن بە مۆزەخانە و پارچە شوێنەوارەکانی تێدا بپارێزن، مۆزەخانەکەش لە ژێر چاودێری مۆزەخانەی سلێمانیدایە.

پێشەوا شێخ رەوف، نوسەر و شوێنەوارناس دەڵێت، ئەم مۆزەخانەیە ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لەپاراستنی پارچە شوێنەوارەکانی ئەم سنورە بەگشتی.

لە قەزای چەمچەماڵ هیچ فەرمانگەیەکی پاراستنی شوێنەوار نیەو بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری سلێمانی سنوری قەزای چەمچەماڵ زیاد لە 150 ناوچەی شوێنەواری هەیە و چەندین پارچە شوێنەواری تێدا پارێزراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی