بووەتە گرفت بۆ شوفێرانی سلێمانی

لە هەڵەبجە تێرمیناڵ نییە

964+

محەمەد عمر – هەڵەبجە

لە هەڵەبجە تائێستا تێرمیناڵێکی گشتی نییە کە هاوڵاتییان بتوانن لە رێگایەوە هاتوچۆی ناوەوە دەرەوەی شارەکە بکەن.

وێستگەکانی گواستنەوەش بە جۆرێکە لەناو بازاری هەڵەبجە، تەکسی و پاسی رێگای نێوان هەڵەبجە سلێمانی، هێلی گواستنەوەی نێوان هەڵەبجە و دەوروبەری لەخۆدەگرێت.

تۆفیق رەحیم، نوێنەری پاسەکانی سلێمانی بە تۆڕى964 وت، نەبوونی تێرمیناڵێکی گشتی کێشەی گەورەی ئەوانە، زۆرجار بەهۆی نەبوونی خەتی تایبەتەوە زۆرجار کێشە و گرفتیان بۆ دروستدەبێت.

وتیشی، پاس و تەکسیەکان بە سەربەخۆ کاردەکەن لێرەدا شوێنی مانەوەیان نییە بۆ هاوڵاتیەک کە بیەوێت پشوو بدات کە لە رێگایەکی دوورەوە هاتبێت.

سەید حکیم سید نەجیم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە قسەی بۆ تۆڕى964 کردووە و دەڵێت، ئاگاداری کێشەکە هەین و لە دەروازەی شار  زەویەکی گونجاومان بۆ دابینکردوون و تەرمیناڵێکی مۆدێرنی لێ دروستدەکەین.

وتیشی “دوو وەبەرهێن لە رکابەریدان بۆ وەرگرتنی پڕۆژەکە و چاوەڕێ دەکەن بابەتەکە یەکلاببێتەوە و دەست بە دروستکردنی تێرمیناڵەکە بکەن.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق