لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە

پزیشکانی ددان داوای یەکخستنی کۆنمرەی دەرچووانی زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان دەکەن

964+

شۆڕش هەرکی

ژمارەیەک پزیشکی ددان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان نیشاندا و داوایانکرد جیاوازی لەنێوان دەرچووانی کۆلیژە حکومی و ئەهلییەکان نەکرێت.

کاتژمێر 10ـی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 28.2.2023، زیاتر لە 20 دەرچووی کۆلیژی پزیشکی ددان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی ئەنجامدا.

ئەوان داوا دەکەن جیاوازی نمرەی بەکالۆریۆس لەنێوان دەرچووانی کۆلیژە حکومی و ئەهلی نەمێنێت لە وەرگرتنیان لە خوێندنی ماستەر و دیبلۆمی باڵا و بۆردی کوردستانی.

هەروەها داوایانکرد چیتر کار بەو رێنماییانە نەکرێت کە پزیشکانی دانەمەزراو بۆ پێشکەشکردنی تەنیا لەڕێگای پاڕاڵێڵەوە.

ئەو پزیشکانە لە بەیاننامەیەکدا بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا کە کۆپییەکی دەست 964 کەوتووە داوای سنووردارکردنی کردنەوەی کۆلیژی پزیشکی ئەهلی و سنووردارکردنی وەرگرتنی خوێندکاران لە کۆلیژی پزیشکی ددان.

ئەو خوێندکارانە بۆ پشتگیری قسەکانیان پشتیان بەستوو بە پێوەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) کە بۆ هەر 1750 کس یەکێک پزیشکی ددان پێویستە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق