پێشمەرگەی هەولێر و ئارارات پێكه‌وه سه‌ركه‌وتن
964+
ئاسۆ وه‌رتی – سۆران
یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و ئارارات گه‌یشتیان به قۆناغی هه‌شتی جامی كوردستان مسۆگه‌ر كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28.2.2023 له یارییه‌كانی قۆناغی 16ی جامی کوردستان سۆران میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێری کرد و له ئه‌نجامیشدا دوای یارییه‌كی به‌هێز، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 3-2 گۆڵ به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان یارییه‌كه‌ی برده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له كاتی
ئاسایی یارییه‌كه‌دا به 2-2 گۆڵ یه‌كسان بوون.
هه‌ردوو گۆڵی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر “سه‌نگه‌ر محه‌مه‌د” و هه‌ردوو گۆڵی سۆرانیش “رێزدار وه‌لی” تۆماریان كرد.
یارییه‌كه ئاستێكی به‌هێزی هه‌بوو، گێمی یه‌كه‌می له سوودی سۆران بوو، به‌ڵام پێشمه‌رگه خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا.
سه‌میر بابۆ راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له باره‌ی یارییه‌كه‌وه بۆ تۆڕی 964 وتی “هه‌ردوولا هێرشمان بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر هه‌بوو، به‌ڵام ئێمه باڵاده‌ستی یارییه‌كه بووین، به گشتی یارییه‌كه خۆش بوو، ده‌بوو گۆڵی دیكه‌ش تۆمار بكرێت”.
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی ئارارات له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 2-0 گۆڵ له یانه‌ی كۆیه‌ی برده‌وه و خۆی گه‌یانده قۆناغی داهاتوو.
به‌م شێوه‌یه‌یه هه‌ردوو تیپه‌كه‌ی پیرمام گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شتی جامی كوردستان و یارییه‌كانی قۆناغی شازده‌ش كۆتاییان هات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا