ئه‌لقاسم و هه‌ولێر به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

له‌ دوایاری قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر خاڵێكی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێنا و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌لقاسم یه‌كسان بوو.

یارییه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ یاریگای كه‌ربه‌لا كرا و هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.

له‌ یارییه‌كه‌دا هه‌ولێر هه‌لی باشی بۆ گۆڵكردن بۆ ره‌خسا، به‌ڵام یاریزانانی تیپه‌كه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌مجه‌د رازی و ره‌وا یوسف و محه‌مه‌د جه‌فال له‌ ده‌ستیان دا.

به‌م ئه‌نجامه‌ هه‌ولێر به‌ 19 خاڵ له‌ پله‌ی 16یه‌ و ئه‌لقاسمیش به‌ 18 خاڵ له‌ دوای هه‌ولێره‌.

یانه‌ی هه‌ولێر به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ لایه‌ن راهێنه‌ر عه‌بدولقادر حوسێنه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، كه‌ تا ئێستا له‌ ژیًر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و راهێنه‌ره‌ چوار یاری كردووه‌، بردنه‌وه‌یه‌ك و سێ یه‌كسانبوونی هه‌یه‌.

ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌ خولی عێراق:
ئه‌لقاسم 0-0 هه‌ولێر
نه‌فت 0-3 كاره‌با
كه‌رخ 2-1 سناعه‌
نه‌فتی میسان 1-0 دیوانییه‌
حدوود 2-2 شوڕته‌.