لە زاخۆ بەیەکجار 500 کەس بەشداری خول دەکەن

964+

شڤان عەبدوڵا -زاخۆ

لە سەنتەری قەزای زاخۆ، زیاتر لە مانگێکە، 500 کوڕ و کچ، خەریکی خۆپێگەیاندنن لە رێگەی خولی جیاوازی دوورمان و ئارایشتگا و تۆپی پێ و چەندان بواری دیکە.

خولەکە لەلایەن سەنتەری لاوانی زاخۆ سەرپەرشتی کراوە، ئەمڕۆ سێشەممە 28.2.2023 کۆتایی بە خولە یەک مانگییەکە هات.

کچ و ژنەکانی خولەکە بەشداریان کردبوو لە خولەکانی دوورمان، فێربوونی کاری ئارایشتگا و زمانی ئینگلیزی.
گەنجان بەشداری خولی تۆپی پێ، تۆپی باسکە، تۆپی سەرمێز و خوێندنەوەی کتێب بوون.
بێوار ئەکرەم، بەڕێوەبەری سەنتەری لاوانی زاخۆ بۆ تۆڕی 964 دەڵێت،  خولەکە بە مەبەستی راهێنانی ئەو گەنجانەیە تا گونجاوی دروست ببێت لەگەڵ پێداویستی دەستی کار لە بازاڕدا.

تۆڕی 964 دەزانێت 250 لەو گەنجانە بەشداری بابەتە وێژەییەکانی وەک خوێندنەوەی کتێبیان کردبوو.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی