حكومه‌ت رووى له گردجوتیار كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومه‌تى هه‌رێم رووی له كۆڵانه‌كانى گه‌ڕه‌كی گردجوتیاری سنورى هه‌ولێر كردووه و بڕیاریداوه به دوو قۆناغ كۆنكرێت و قیڕتاوى بۆ بكات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی ملیارێک و 145 ملیۆن و 322 هەزار و 500 دینار، کارکردن لە پڕۆژەی کۆنکرێتکردن و قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى گردجووتیار لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر بەردەوامە.
فه‌رمانگه‌ى ناوبراو ده‌شڵێت “قۆناغی یەكەمی ئەو پڕۆژەیە بە گوژمەی 364 ملیۆن و 355 هەزار دینار لەسەر داهاتی شارەوانی و قۆناغی دووەمیش بە گوژمەی 380 ملیۆن و 120 هەزار دینار لەسەر داهاتی شارەوانی جێبەجێ دەكرێن. هەروەها گوژمەی قۆناغی سێیەمیش بریتییە لە 400 ملیۆن و 847 هەزار و 500 دینار و بە هاوبەشی لەسەر بودجەی پارێزگەی هەولێر و داهاتی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئەو پڕۆژەیە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكەی شاری هەولێر هەیە و ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شوێنەكەش بەرزدەكاتەوە، وێڕای ئەمە، ئێستا لە شاری هەولێر چەندین پڕۆژەی دیكەی گرنگ لە قۆناغی جێبەجێكردندان.