چاره‌نووسی دامه‌زراندنى وانه‌بێژان به بودجه‌ى عێراق گرێدراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنى دامه‌زراندنى به مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستان داوه، ئه‌و به‌ڵێنه‌شی وه‌ك نوێنه‌ری وانه‌بێژان ده‌ڵێت، گرێدراوى بودجه‌ى عێراق كراوه‌و، پێیان وتون ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌ون كاری ئه‌وان بۆ دامه‌زراندن ئاسان ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى964، ژماره‌ى وانه‌بێژانى هه‌رێمى كوردستان تاكو مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ، 35 هه‌زارو 506 مامۆستان، كه له‌ناویاندا پارێزگاى دهۆك له‌هه‌موو پارێزگاكانی تر زۆرتره كه ژماره‌یان 13 هه‌زارو 386 مامۆستا و له هه‌ولێریش 11 هه‌زارو 412 مامۆستا و له پارێزگاى سلێمانى نۆ هه‌زارو 506 مامۆستایه.
عه‌لى ره‌ئوف نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستاندا، به تۆڕى964ـى وت “دواى ئه‌وه‌ى رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو له به‌رده‌مى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خۆپیشاندانمان ئه‌نجامدا و داواى دامه‌زراندنى هه‌میشه‌ییمان كرد، ئه‌وه‌بوو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كه حكومه‌ته، هاتنه سه‌رخه‌ت و پێیانراگهیاندین كه ئه‌وان له به‌رنامه‌یاندایه وانه‌بێژان دابمه‌زرێنن”.
بهبڕواى ناوبراو، ئه‌و قسه‌و به‌ڵێنه‌ى حكومه‌ت بۆ وانه‌بێژانى هه‌رێم دووباره‌یه، به‌ڵام وتی “چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌ین بزانین چیمان بۆ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند رۆژێك مۆڵه‌تمان به حكومه‌ت داوه”.
به قسه‌ى نوێنه‌رى وانه‌بێژان، به‌رپرسانى حكومه‌ت پێیان راگه‌یاندوون كه ئه‌گه‌ر بێت و له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقی له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ى 2023 رێككه‌ون، ئه‌وا كارى ئه‌وان بۆ دامه‌زراندنیان زۆر ئاسان ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى راژه و هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و دارایی و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌رخه‌تن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ ته‌واوى مامۆستایانى وانه‌بێژى هه‌رێمی كوردستان به‌شێویه‌كی هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن.
عه‌لى ره‌ئوف، ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه كه له‌نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتیدا هیچ متمانه‌یه‌ك نه‌ماوه بۆیه وتیشی “ئه‌گه‌ر وانه‌بێژه‌كان ئه‌مساڵ دانه‌مه‌زرێن، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه خۆپیشاندانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رتاسه‌ریش ده‌بێت”.