تەندەر بۆ چاپكردنی كتێب بڵاوكرایەوە

وەزارەتی پەروەردە چاوەڕێی چاپخانەكان دەکات

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

وەزارەتی پەروەردە تەندەرێكی بڵاوكردوەتەوە داوا لە چاپخانەكان دەكات كتێبی پەروەردە بۆ ساڵانی 2023 و 2024 چاپ بكەن.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، چاپكردنی كتێبەكان دەخاتە كەمكردنەوەی نهێنیەوە و داوا لە سەرجەم كۆمپانیاكان دەكات بەشداری لە كەمكردنەوەكاندا بكەن .

كۆمپانیاكانی چاپەمەنی دەتوانن لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە سەردانی وەزارەتی پەروەردە بكەن و تەندەرەكان بكڕن.

هەر تەندەرێك بەهاكەی 2 ملیۆن دینارە و پارەكە ناگەڕێتەوە بۆ ئەو كەسەی، كە تەندەرەكەی بۆ دەردەچێت.

گەڕانەوەی تەندەرەكانیش دوو هەفتەی بۆ دیاریكراوە و دەبێت 14ی ئادار تەندەرەكان لە وەزارەتی پەروەردە بن.