شەنگال بەرپرسێکی ئاسایشی ئێزدیخان کوژرا

964+

عەمار عەزیز – دهۆک

لە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بەرپرسێکی ئاسایشی ئێزیدخان کوژرا.

رووداوەکە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 1.3.2023 بووە، بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکی سوپای تورکیا بۆ سەر ناحیەی سنونێی قەزای شنگال کە ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج کە بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی ئێزیدخانی تێدا بووە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شنگال بە 964ـی وت، لەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکە کراوەتە ئامانج تەنیا 300 مەتر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شنگال دوور بووە، ئۆتۆمبێلەکەش تەنیا 10 مەتر لەشوێنی خۆی جولەی کردبوو کە کرایە ئامانج.

خودێدا ئەلیاس،بەرپرسی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال لە ناحیەی سنونێ بە 964ی وت، بۆردومانەکە ئۆتۆمبێلی شێرزاد قیرانی، لێپرسراوی ئاسایشی ئێزدیخانی کردۆتە ئامانج و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەکەی پۆلیسی شنگال زانیاری ئەوەشی باسکرد کە تەنیا کەسێک لەو بۆردومانەکە گیانی لەدەستداوە.

ئەو هێرشەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەکاتێکدایە دوو رۆژ پێش ئیستا لەگوندی بەهراڤا، فەرماندەیی فەوجی 80ی حەشدی شەعبی لەگەڵ دوو کەسی تر بەهۆی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا کوژران.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق