ئەشکەوتی بەستوون بنی نییە
964+
ئاکام غەفور – خەلیفان
ئەشکەوتی بەستوون لەسەر چیای برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێرە، دوو ڕێگای هەیە یەکێکیان لە چیای سپیلک بەرە و دۆڵی خەلان و بیاو، لەوێشەوە بەرەو بەرزایی چیای برادۆست، دووەمیشیان لە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ لە نێوان هاودیان و سارداو دایە.
ئەشکەوتەکە دەرگاکەی نزمە و لە ژوورەوەش زۆر فراوانە کە کۆتاییەکەی دیار نییە، لەسەر ئەشکەوتەکەش کونێک هەیە و رووناکی دەداتە بەشێکی ئەشکەوتەکە، چەندین بەردی نوک تیژ لە شێوەی سیخچەی سەهۆڵی شۆربوونەتەوە و دتیمەنێکی ناوازە و سەرنجڕکێشیان بە ئەشکەوتکە بەخشیووە.
ئەم ئەشکەوتە ناوی بەستوونە، بە ئەشکەوتی “بێبن” ناسراوە، هەندێک گەڕیدەی جیۆلۆجی بۆ چەند سەعاتێک رویشتوونەتە ناو قوڵایی ئەشکەوتەکە و نەگەیشتوونەتە کوتایی.