سلێمانی .. خەڵک مردووەکانیان نابەن بۆ گۆڕستانە نوێیەکە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لە گۆڕستانەکانی سلێمانی هیچ شوێنێک بۆ بەخاکسپاردنی مردوو نەماوە و شارەوانی سلێمانی ناچار چەند شوێنێکی نوێ دەکات بە گۆڕستان.

سەرچاوەیەک لە هۆبەی گۆرستانەکان لە شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، خەڵک ئێستا لەسەر رێگەی گۆرستانەکان مردووەکانیان بەخاکدەسپێرن، بۆیە دەمانەوێت دایانبەخەین.

بەهۆی دوریەکەیەوە خەڵک مردووەکانیان نابەن بۆ گۆڕستانە نوێیەکە

بۆ جێگەگرتنەوەی ئەو گۆڕستانانەی کە دادەخرێن، ئیستا شارەوانی سلێمانی گۆرستانێکی نوێی لەبەشی رۆژهەڵاتی سلێمانی، لەنزیک نەخۆشخانەی شۆرش دروستکردووە و ناوی ناوە “گۆڕستانی نوێی سلێمانی”، بەڵام بەهۆی دووریەکەیەوە خەڵک مردووەکانیان نابەن بۆ ئەوێ.

وابڕیارە شارەوانی بە هاوکاری پارێزگار و قایمقامی سلێمانی رێکارەکان تووندتر بکەن

پێستریش بڕیاری داخستنی گۆرستانەکان درا، بەڵام هاوڵاتیان پێوەی پابەند نابن، بەڵام ئەمجارە وابڕیارە شارەوانی بە هاوکاری پارێزگار و قایمقامی سلێمانی رێکارەکان تووندتر بکەن.

شارەوانی پلانی هەیە لەبەشی رۆژئاوای سلێمانیش گۆرستانێکی دیکە بکاتەوە، هەروەها بە وتەی ئەو سەرچاوەکەی هۆبەی گۆڕستانەکان، دوای داخستنەکە بە پلانێک سیمای گۆرستانەکان جوان دەکەن.

لە شاری سلیمانی 21 گۆڕستان بوونیان هەیە و بەناوبانگترین و گەورەترینیان گۆرستانی سەیوانە.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر