کۆییەکانیش بوونە خاوەنی دەرهێنانی مۆڵەتی ئەلیکترۆنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

هەمان ئەو کۆمپانیایەی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری دەکات بە ئەلیکترۆنی، هۆبەی تۆماری ئۆتۆمبێلیش لە کۆیە دەکاتەوە و ئامێری پێویستیش کڕدراوە، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر وا دەڵێت.

دیدار عومەر قادر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامێرەکان بۆ کردنەوە و بەئەلیکترۆنیکردنی هۆبەی تۆماری ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە، کڕدراون.

“تا سێ مانگی تر کارەکانی سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ بە کۆتا دێت، دواتر هەمان کۆمپانیا دەستدەکات بە ئەلیکترۆنیکردنی تۆماری ئۆتۆمبێل، بەدڵنیایەوە لە کۆیەش تۆماری ئۆتۆمبێل دەکرێتەوە،” دیدار عومەر قادر وای وت.

لە بەرواری 2.7.2019 بەردی بناغەی هۆبەی نوێکردنەوەی ساڵانەی ئوتومبێل لە هاتوچۆی کۆیە دانرا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بەشە بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارەکە زیادنەکراوە.

ئەوکاتە تێچووی پڕۆژەی دروستکردنی بیناکە و سەرجەم پێداویستییەکانی خرایە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی.