سۆمۆ: حەوت ملیار دۆلار داهاتمان بووە

964+

فەرمان سادق

کۆمپانیای سۆمۆ داهاتی نەوتی بۆ مانگی شوباتی رابردوو راگەیاند کە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارە.

کۆمپانیایەکە ئاماری هەناردەی نەوتی عێراقی بۆ مانگی شوباتی رابردوو بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە مانگی رابردوو 92 ملیۆن و 255 هەزار و 610 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.

کۆمپانیای سۆمۆ، ئەوەشی روونکردۆتەوە کە تێکڕای بەهای بەرمیلێک نەوتیان بە 76.75 دۆلار فرۆشتووە، بەمەش حەوت ملیار و 81 ملیۆن دۆلار داهاتی فرۆشتنی نەوت بووە بۆ مانگی شوباتی رابردوو.

92 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و حەوت ملیار دۆلار داهاتی هەبووە

ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق فرۆشتوویەتی، 89 ملیۆن و 140 هەزار و 448 بەرمیلی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بووە، هەرچی ئەوەی کەرکوکە تەنیا دوو ملیۆن و 834 هەزار و 393 بەرمیل نەوت بووە. بەمەش تێکڕای هەناردەی رۆژانە سێ ملیۆن و 295 هەزار بەرمیل بووە.