لە جامی شای ئیسپانیا

ئه‌مشه‌و كلاسیكۆ له‌ مه‌دریده‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

بۆ گه‌یشتن به‌ یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له‌ یاری كلاسیكۆدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

یارییه‌كه‌ كاتژمێر 23:00 به‌ كاتی كوردستان ده‌كرێت، كه‌ یاری چوونی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیایه و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ 5ی نیسان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بارسێلۆنا له‌ لێڤاندۆڤسكی، پێدری و دێمبیلی بێبه‌شه‌، هه‌روه‌ها یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ داڤید ئالابا بێبه‌شه‌، كه‌ هه‌موویان پێكانیان هه‌یه‌.

كلاسیكۆ هه‌میشه‌ جێی بایه‌خ و گرنگیی هانده‌ران و چاودێرانی وه‌رزشییه‌ و له‌ ئاستی دنیادا هانده‌ران به‌ شه‌وقه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌، هه‌ردوو یانه‌ له‌ خولی ئیسپانیاش ركابه‌ری له‌سه‌ر پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌ن، كه‌ ئێستا بارسا یه‌كه‌مه‌ و ریال دووه‌مه‌.

یاری ئه‌مڕۆ كلاسیكۆی سێیه‌می نێوان هه‌ردوو یانه‌یه‌ له‌ وه‌رزی 2022-2023، ریال مه‌درید له‌ قۆناغی یه‌كه‌می لالیگا به‌ 3-1 گۆڵ له‌ بارسای برده‌وه‌.

به‌ هه‌مان ئه‌نجامیش بارسێلۆنا له‌ پێش كۆتایی جامی سوپه‌ر له‌ سعوودیه‌ له‌ ریالی برده‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ له‌ ئه‌مریكا، له‌ ته‌مووزی رابردوو بارسا به‌ 1-0 گۆڵ له‌ ریالی برده‌وه‌.

یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێش كۆتایی جامی شا، رۆژی 5.4.203 ده‌كرێت، هه‌روه‌ها یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی ئیسپانیاش له‌ نێوان هه‌ردوولا، له‌ 19.3.2023 ده‌كرێت.