دیمهنێكى پاسه سووتاوه‌كه... فۆتۆ: سۆسیال میدیا
پاسه سووتاوه‌كه‌ى سه‌رى به‌رد زیانى گیانى نه‌بووه
964+
ئاسۆ وه‌رتى – سۆران
پاسێکی گەشتیاری لە سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، سووتاو به‌پێی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان، جگه له زیانى مادى سوتانى پاسه‌كه، هیچ زیانێكی گیانى نه‌بووه.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2.3.2023 پاسێكی گه‌شتیارى له ناوچه‌ى سه‌رى به‌رد، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگاى نێوان سۆران و سیده‌كان له‌نزیك بازگه، گڕى گرت و به‌ته‌واوى سووتا.
له په‌یوه‌ندییه‌كى تۆڕى 964، له‌گه‌ڵ مقه‌دەم بەیار محێدین وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، ئاماژه‌ى به كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه كرد و ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه جگه له زیانى مادى سووتانى ئه‌و پاسه، هیچ زیانێكی گیانى نه‌بووه.
به‌قسه‌ى ناوبراو ئه‌و پاسه له جۆری نیسان مینی پاس (کۆستەر) بووه.
له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ش، وتەبێژی بەرگری شارستانی وتى “بەهۆی شۆرتی کارەبایی بووه لە تانکی غازی پاسەکە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن