زانکۆی گەرمیان توانای خوێندکارەکانی پیشاندەدات

964+
میلاد جەلال_گەرمیان

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی زانکۆی گەرمیان، بۆ دەرخستنی توانای خوێندکاران، لە کەمپی بەردەسوور بەڕێوەدەچێت.

25 بەشی زانکۆکە بە بەشداری زیاتر لە 300 خوێندکار بەشدارن لە چالاکیەکانی فیستیڤاڵەکە.

پشتیوان جەبار ئەندامی لێژنەی باڵای فێستیڤاڵەکە بە تۆڕی 964 وت “دووەم ساڵە فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت، خوێندکاران کار و چالاکیەکان لە بەشە جیاوازەکان پیشان دەدەن، ئامانجیان ئەوەیە توانای خوێندکاران پیشانبدەن بە بازاڕی کار و کۆمپانیاکان و ئەو کەسانەی سەردانی فێستیڤاڵەکە دەکەن”.

فێستیڤاڵەکە ماوەی یەک رۆژ بەردەوام دەبێت، لە 9ی سەرلەبەیانی دەستیپێکردووە تاوەکو 5ی ئێوارە خوێندکاران چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە: هێمن بەکر