لە رواندز 150 خوێندکار تواناکانیان نماییش دەکەن

964+
ئاسۆ وەرتی

ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە 150 خوێندکار پێشانگایەکی زانستی لە پەیمانگای زاگرۆزی تایبەت لە رواندز کرایەوە و چەندن تاقیکردنەوەی زانستی تێدا ئەنجامدرا.

غەریب ئیسماعیل خوێندکارێکی بەشداربووە لەو پێشانگایە، بە تۆڕی 964ی وت “من وەک خوێندکاری نەوت غاز لە قۆناغی یەکەم بە پێویستم زانی بەشداربم لەو پێشانگا زانستیە بکەم، پڕۆژەکەم پڕۆداکشنە سەرەتای دەرهێنانی نەوتە، هەر رێگەی کەلوپەلی سادە توانیم پرۆژەیەکی جوان دروست بکەم، لە پڕۆژەکەمدا دەتوانین هەموو موشتەقاتەکانی نەوت جیابکرێتەوە سودی لێ وەربگیرێت”.

پێشنگاکە لە چوار بەش پێکهاتووە بەشی ژمێریاری و کارگێڕی و کۆمپیتەر و نەوت غاز هەریەکەیان بە بیرۆکەیەکی جیاواز نمایشی فکرە و تواناکانی خۆیان کردبوو.

مامۆستا هیلال، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە بە 964ی وت، ئەوان ساڵانە پێشەنگای زانستی دەکەنەوە بەمەبەستی هاندان و پاڵپشتی کردنی قوتابیان، کە بتوانن ئاستی زانستیان هەڵبسەنگێنن و پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن.

“پەیمانگاکەمان پێک دێت لە 450 خوێندکار ، دەتوانن سودیان بۆ پڕۆژەکانی حوکمەت هەبێت حوکمەت دەتوانێت سود لە بەهرە و تواناکانیان وەربگرێت، هەروەها چەند قوتابیەکی نمونەیی هەستاون بەلێکدانی سێنسەرەکان لە بواری تەکنەلۆژیا” مامۆستا هیلال وای وت.