لۆگۆی یەکێتیی هێزی لەش
كوڕان و كچانی كوردستان هێزی له‌شیان تاقیده‌كه‌نه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
سبه‌ی هه‌ینی، پاڵه‌وانیه‌تی هێزی له‌ش بۆ یانه و هۆڵه‌كانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له ژێر چاودێرى لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتیی یه‌كێتیی هێزی له‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵمپی بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی كاتژمێر 1:30 له هۆڵی زانكۆی جیهان ركابه‌رییه‌كانی كوڕان و رۆژی شه‌ممه‌ش له هه‌مانكاتدا ركابه‌رییه‌كانی كچان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانانی كوڕ و كچ به‌شداری ركابه‌رییه‌كان بكه‌ن.