هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی وه‌رزشی په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ڕێوه‌چوو

964+
زەید کۆچەر-بەردەڕەش

هەشتەمین فێستیڤاڵی وەرزشی گۆرەپان و مەیدانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی بەردەڕەش بەڕێوەچوو، ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابخانه‌كان به‌شداربوون.

فێستیڤاڵه‌كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2.3.2023 بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردەی دهۆک به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا 58 قوتابخانەی بنەڕەتی، پۆله‌كانی (1-9) له‌ سنووری قەزای بەردەڕەش له‌ كوڕان و كچان به‌شداربوون، تێیدا چه‌ندان پێشبڕکێی یارییه‌كانی گۆڕەپان و مەیدان بەڕێوەچوون، وه‌ك راكردنه‌كانی 100، 200 و 400 مه‌تری و یارییه‌كانی دیكه‌.

ئه‌نجامه‌كانیش له‌ كۆتاییدا به‌م شێوه‌یه‌ بوون:
ئەنجامی کۆتایی پۆلەکانی 1-6ی کچان:
قوتابخانەی هاوڕێ، پلەی یەکەم 42 خاڵ
قوتابخانەی پێشڕەو، پلەی دووەم 33 خاڵ
قوتابخانەی رۆڤیا، پلەی سێیەم 25 خاڵ.

پاڵه‌وانی گۆڕەپان و مەیدان یاریزان “خه‌نسا عامر” بوو لە قوتابخانەی هاوڕێ.

ئەنجامی کۆتایی پۆلەکانی 1-6 کوڕان:
قوتابخانەی قەڵات، پلەی یەکەم 36 خاڵ
قوتابخانەی کانیلان، پلەی دووەم 30 خاڵ
قوتابخانەی دووسەرە، پلەی سێیەم 26 خاڵ.
“محه‌مه‌د سیامه‌ند” له‌ قوتابخانه‌ی كانیلان، پاڵه‌وانی گۆڕەپان و مەیدان بوو به‌ 19 خاڵ.

ئەنجامی کۆتایی پۆلەکانی 7-9 کچان:
قوتابخانەی دۆلێجان، پلەی یەکەم 39 خاڵ
قوتابخانەی ئەستێرە، پلەی دووەم 38 خاڵ
قوتابخانەی قەرەناز، پلەی سێیەم 36 خاڵ.
پاڵه‌وانی گۆرەپان و مەیدان “زه‌هرە کاروان” بوو له‌ قوتابخانەی گربه‌دەوی نوێ به‌ 19 خاڵ.

ئەنجامی کۆتایی پۆلەکانی 7-9 کوڕان:
قوتابخانەی کارێز، پلەی یەکەم 41 خاڵ
قوتابخانەی کشتاوە، پلەی دووەم 31 خاڵ
قوتابخانەی زه‌مزه‌مۆک، پلەیی سێیەم 27 خاڵ
“ئارام ده‌حام” قوتابی قوتابخانەی زه‌مزه‌مۆک به‌ 15 خاڵ پاڵه‌وانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان بوو.