كوڕه‌كه‌ی رۆناڵدینیۆ شوێنی باوكی ده‌گرێته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، جواو مێندێزی کوڕی رۆناڵدینهۆی ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی.
جواو مێندێز، تەمەنی 18 ساڵه‌ و لە تیپی لاوانی بارسا یاری دەکات، لە چەند هەفتەی رابردووشدا بە شێوەیەکی ئەزموونی راهێنانی کردووە.

کوڕه‌كه‌ی رۆناڵدینیۆی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری تۆپی پێی لاوانی بارسا “خۆزێ رامۆن ئەلێکسانکۆ” گرێبەستەکەی واژۆ کرد.

ئەو یاریزانە گەنجە پێده‌چێت شوێنپێی باوکی هه‌ڵبگرێته‌وه‌، کە لە ساڵانی 2003 تا 2008 درێسی بارسێلۆنای له‌به‌ر كرد و دووجار خولی ئیسپانیا، دووجار جامی سوپەری ئیسپانیا و جارێكیش نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەوروپای بەدەستهێنا.