لە سۆران ئاژەڵەکان لە کورەدا دەسووتێنن
+964
ئاسۆ وەرتی – سۆران
له سۆران ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له پشكنین ده‌رناچن و گۆشته‌كه‌یان به كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت، له كوره‌دا له ناو ده‌برێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانیش نه‌یانخۆن.
بارزان کەریم سەرۆکی لیژنەی قایمقامیەتی قەزای سۆران بە تۆڕی 964ی راگەیاند “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە بە ھەبوونی ئاژەلێک لە جۆری مەڕ له كوشتارگه‌كه، کە گۆشته‌كه‌ی شیاوی خواردن نییە، بە پێی راپۆرتی پزیشکی ڤێتێرنەری، بڕیار درا لاشەی ئاژەڵه‌کە لەناو ببرێت”.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، ئەو ئاژەڵانەی لە پشکنینەکانی ڤێتنەری دەرناچن، له رێگەی سووتاندن لەناو کورەدا لەناودەبرێن.
“رێگە نادەین بە هیچ شێوەیەک ئاژەڵەکانی وەک سەگ و پشیله ئاژەڵە کێوییه‌كانی دیكه، گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه بخۆن، كه شیاوی خواردن نین” بارزان كه‌ریم وای وت.
وتیشی “ئێمە رۆژانە لیژنەکانمان سەردانی کوشتارگەی سۆران دەکات، چونکە شوێنە زۆر هه‌ستیاره و مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتیان دروست دەکات”.
لە سۆران یەک کوشتارگەی هەیە، بە شێوازی کۆن سەری ئاژەڵه‌کان دەبڕێت، رۆژانە 15بۆ 20 ئاژەڵی جۆراوجۆری تێدا سەردەبڕدرێت.
کوشتارگەکە دەکەوێتە نزیک ناوچەی پیشەسازی باپشتیان.