دیمه‌نێك عاره‌بانچی له‌ناو بازاڕدا ... فۆتۆ: سۆسیال میدیا
شوێنی عەرەبانەچییەکانی سۆران ده‌گۆڕدرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ى ناوه‌ندى بازاڕی سۆران، سه‌رۆكى شاره‌وانى به‌دواى عاره‌بانچیی و ده‌ستگێره‌كانى ناو شاریدا نارد، بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه پێیان بڵێت شوێنه‌كانتان نه‌گونجاوه و لە رێگه‌ى تۆڕى 964یش ئه‌و به‌ڵێنه‌ى بۆ دووپاتكردنه‌وه، “شوێنێكی شایسته‌یان بۆ دابین ده‌كه‌م”.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى تۆڕى 964، ناو بازاڕی سۆران به‌هۆى دوكان و كڕیاره‌كان قه‌ره‌باڵغه، عەرەبانەچی و ده‌ستگێڕه‌كانیش كه نزیكه‌ى 80 کەس ده‌بن، هێنده‌ى تر قه‌ره‌باڵغییان دروستكردووه، به‌مه‌ش رێكخستنى ناو شار شێوێندراوه و شاره‌وانیش به‌دواى چاره‌سه‌ره بۆیان.
سه‌لوا شۆرۆ شێروانى، سه‌رۆكى شاره‌وانى سۆران، به تۆڕى 964ـى راگه‌یاند، عەرەبانەچی و ده‌ستگێڕه‌كانى سۆران، سیماى رێكخستنى ناوشاریان شێواندووه چونكه له لێوارى شه‌قامه‌كان و سه‌ر شۆڵده‌ره‌كان كاری فرۆشیاری خۆیان ده‌كه‌ن”.
وتیشی “بە مەبەستی رێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکان و بە ئامانجی نەهێشتنی ئاستەنگی هاتوچۆ بەشێوەیەکی رێکوپێک و بەخشینی سیمایەکی جوانتر بە شار، ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
هۆكارێكی دیكه‌ش كه سه‌رۆكى شاره‌وانى باسیكرد، بابه‌تى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیی بوو، چونكه وتى، “جه‌نجاڵییه‌كی زۆر دروست ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش گومانى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت نه‌خۆشی بڵاوببێته‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى تۆڕى 964 بۆ مه‌به‌ستى دابینكردنى شوێنێكی تر، سەرۆکی شارەوانی، بەرپرسی بەشی بنەڕەتیی راسپاردووه بۆ پشکنین و پێشنیازکردنی چەند شوێنێک بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.