ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید و بارسا چۆن یاری ده‌كه‌ن؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

ئه‌مشه‌و یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا هه‌یه‌، كه‌ یاری چوونی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیایه‌.

یارییه‌كه‌ كاتژمێر 23:00 له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابێو له‌ مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێكهاته‌ی هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا بۆ یاری ئه‌مشه‌و راگه‌یاندراوه‌، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

ریال مه‌درید:
گۆڵپارێز: كۆرتوا
به‌رگری: كارڤاخال، میلیتاو، ناچۆ، رودیگێر
ناوه‌ڕاست: كاماڤینگا، مۆدریچ، كرووس، ڤالڤێردی
هێرشبردن: كه‌ریم بنزێما و ڤینیسیۆس.

بارسێلۆنا
گۆڵپارێز: شتیگن
به‌رگری: ئاراوخۆ، ماركۆس ئالۆنسۆ، كۆندی، باڵدی
ناوه‌ڕاست: گاڤی، دی یۆنگ، سێرجیۆ رۆبێرتۆ، كیسێ
هێرشبردن: فێران تۆرێس و رافینیا.