شارەوانی گاپیڵۆن خەریکی کاری خۆبەخشییە

کارمەندانی شارەوانی گاپیڵۆن لەسەر ئەرکی خۆیان شەقامەکان چاکدەکەنەوە

ڤیدیۆ

کارمەندانی شارەوانی ناحیەی گاپیڵۆن – میدیازان

میدیازان – دیلان محەمەد – سلێمانی

کارمەندانی شارەوانی ناحیەی گاپیڵۆن لەسەر ئەرکی خۆیان و خۆبەخشانە هەستاون بە چاککردن و پڕکردنەوەی چاڵ و چۆڵی رێگای نێوان گاپیڵۆن – مۆکەبە.

گاپیڵۆن ناحیەیەکی سەر بە قەزای شارباژێڕە لە پارێزگای سلێمانی، مۆکەبە ناوچەیەکی گەشتیارییە لە نزیک ناحیەی سیتەک.

میدیازان چاوی کەوت بە خەتاب محەمەد، لێپرسراوی بەشی زیادەڕەوی شارەوانی گاپیڵۆن، ئەو پێی وتین، ماوەی دوو ساڵە دەرخستە کراوە بۆ رێگای دۆڵی جافایەتی کە ناحیەی گاپیڵۆن دەبەستێتەوە بە مۆکەبە و سلێمانیەوە، بەڵام بەهۆی بێ بودجەییەوە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

باسی لەوەشکرد، لەبەرئەوەی رێگاکە زۆر خراپە و ئاستەنگی زۆری دروستکردووە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان، وەک شارەوانی گاپیلۆن بە هاوکاری کارگەیەکی قیر دەستیانکردووە بە چاککردنی چاڵ و چۆڵی ئەو شەقامانە، سەرجەم ئامێرەکان لەسەر گیرفانی خۆیان بە کرێیانگرتووە و کارەکە بە خۆبەخشی دەکەن.

ئەو رێگایەی چاکیدەکەنەوە لە گاپیڵۆنەوە تاوەکو مۆکەبە نزیکەی ١٣ کیلۆمەترە.