ئەم ژنانە منەتی کەس هەڵناگرن

+964
رێژوان مامە

لە سلێمانی خولێكی كاری دەستی بۆ 15 ژنی خاوەن پێدوایستی تایبەت كرایەوە بۆ ئەوەی فێری كارێكی نوێ ببن و بتوانن خۆیان بژێوی ژیانی خۆیان دابینبكەن.

لەبارەی خولەكەوە، بەشداربووەکان بە تۆڕی 964یان وت، زۆر سوودیان بینیوە و دەتوانن نوێگەری لە كاری دەستیدا بكەن و بەو شێوەیەش بژێوی ژیانیان پەیدابكەن و پێویستیان بە كەس نەبێت.