شەپۆلێکی باران بارین بەڕێوەیە

964+

فەهمی نەبی

بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان نیمچە هەور و هەتاو دەبێت، لە هەندێ ناوچەی شاخاوی و سەنتەری پارێزگای دهۆک و هەولێر ئەگەری باران بارین هەیە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ هەینی 3.3.2023 بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی بێت، لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەگەری نمەباران هەیە.

پێشتریش وەزارەتی گواستنەوە پێشبینی ئەوەی خەستبووە روو، لە مانگی ئاداردا شەپۆلی باران بارین روو لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێبکات و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرەیە:

هەولێر   19  پلەی سیلیزی

دهۆک    17 پلەی سیلیزی

سلێمانی   15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە   17 پلەی سیلیزی

کەرکوک    19 پلەی سیلیزی