شەش جار پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە

حاجی رێکانی دەڕوات بۆ ئەمریكا

+964
هێژین فەتاح- دهۆك
حاجی رێكانی یاریزانی لەش جوانییە لە دهۆك، بانگهێشت كراوە بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانیەتییەكی نێودەوڵەتی لە ئەمریكا.

لەساڵی 2007ەوە حاجی رێكانی یاری لەشجوانی دەكات، لەپەنا ئەوەشدا یاری دیكەی وەك جملاستیك و راكردنی خێرا دەكات.

لەساڵی 2011 بۆ یەكەمجار بەشداری لە پاڵەوانییەتی لەشجوانی كرد لە دهۆك و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

حاجی رێکانی، لە ساڵی 2014 و 2015 و 2016ەش لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە پاڵەوانیەتییەكاندا پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.

یاریزانەکە ساڵی 2018 لەسەر ئاستی عێراق و لە 2021 لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.

حاجی رێكانی، بۆ تۆڕی 964 دەڵێت ”لە كێشی خۆمدا بۆ پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتی لە ئەمریكا میوانداری كراوم دەمەوێت لەوێش پلەی یەکەم بەدەستبهێنم”.

پاڵەوانیەتییەكە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە ئەمریكا بەڕێوەدەچێت و چەندین پاڵەوانی جیهان تێیدا بەشداری دەكەن.