دەربەندیخان كۆتاییان بە خۆپیشاندان هێنا

حكومەت دەملیۆن دۆلاری داوە و ئەوانیش شیرینی دەخۆن

+964
هونەر فارس – دەربەندیخان

دوای مانگێک و سێ ڕۆژ لە مانگرتن، حكومەت 10 ملیۆن دۆلاری بۆ دەربەندیخان تەرخانكرد و خۆپیشاندەرانیش شیرینیان دابەشكرد.

دەستەی چالاکوانانی دەربەندیخان، دژی کەمی خزمەتگوزاری لە قەزاکەیاندا بڕیاری مانگرتنی هێمنانەیان راگەیاند و بەڵێنەكەیان جێبەجێكرا.

،دەستبەکارکردنەوە لە پڕۆژەی پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە کە لە 2014وە ڕاگیراوە
زیادکردنی کارەبای نیشتیمانی قەزاکە و
.نۆژەنکردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی قەزاكە لەداواكارییەكانی خۆپیشاندەرەكان بوو

دوای کۆبوونەوەی دەستەی ناڕەزایی و کەسایەتییەکانی دەربەندیخان لەگەڵ نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕیاردرا بە دابینكردنی 10ملیۆن دۆلار بۆپڕۆژەكانی دەربەندیخان.

ئەمڕۆ 3.3.2023 دەستەی ڕێکخەرانی مانگرتنەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، جەختیان لەزیادکردنی کارەبای نیشتیمانی قەزاکەیان کردەوە وتیان، ڕۆژانە نزیکەی 16 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانییان هەیە.

نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و دەستەی سەرپەرشتیاری ناڕەزایەتیەکان چاودێر دەبن بەسەر جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەوە کە داوایانکردوە .

دووای مانگێک و سێ ڕۆژ هاوڵاتیانی دەربەندیخان دووای شیرینی خواردن و بەخشینی چەپکە گوڵ، کورسی و خێمەکانیان لەسەرشەقامی ناوبازاڕی قەزاکە کۆکردەوە و کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.