98گۆڕی بەكۆمەڵ لە شنگال هەیە

39هەمین گۆڕی بەکۆمەڵ لەشنگال هەڵدەدرێتەوە

+964
عەمار عەزیز-دهۆک

تیمی نیشتیمانی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ پزیشکی دادی بەغدا دەست بەهەڵدانەوەی 39هەمین گۆڕی بە کۆمەڵ لەشنگال دەکەن.

خەیری عەلی، بەرێوەبەری رێکخراوی بەتریكۆر بۆمافی مرۆڤ لەشنگال، بە 964ی وت ”پێش چەند رۆژێک ئاگادارکراینەوە، سبەی شەممە، گۆڕێكی تر لەناوەندی شنگال لەلایەن تیمی نیشتیمانی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق هەڵدەدرێتەوە، ئەو گۆڕە لەگوندی هەمدانە، دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سەنتەری شەنگال زیاتر لە30روفاتی ئێزدییەکانی تێدایە.

خەیری عەلی ووتیشی ”بە هەماهەنگی لەگەڵ پزیشکی دادی بەغدا هەڵدەدرێتەوە، بەلایەنی کەم دوو هەفتەیان پێویستە تا تەواوی بکەن، بەپێی زانیاریەکانم دوای ئەوە گۆرێکی تر لەرۆژئاوای شنگال هەڵدەدرێتەوە”.

یەکەم گۆڕی بە کۆمەڵ لە15.3.2019 لەگوندی کۆجۆ هەڵدرایەوە، لەکۆی 89گۆڕی بەکۆمەڵ تا ئێستا38گوڕ هەڵدراونەوتەوه