ئەساڵە نەسری: هونەرمەند نەبوومایە دایکی 15 منداڵ دەبووم
خانمە هونەرمەندی سوریا ئەساڵە نەسری دوای سێ هاوسەرگیری و بوونی چوار منداڵ، هیوا دەخوازێت دایکی 15 منداڵ بووایە بەڵام هونەر ڕێگای نەداوە.
لە دواین ئاهەنگی لە میسر سێ رۆژ پێش ئێستا ئەساڵە نەسری لە کاتی گۆرانی وتن لەسەر شانۆ، کچە هەوادارێکی هەرزەکار بە گریانەوە دێتەلای و خۆشەویستی بۆ دەردەبڕێت، ئەساڵە کاریگەر دەبێت و دەڵێت “من منداڵم زۆر خۆشدەوێت و هەواداری منداڵانم زۆرە، باوەڕ بکەن کاتم نەبوو بەهۆی هونەرەوە توانیم تەنها چوار منداڵم ببێت، ئەگەر کات هەبووایە دایکی 15 منداڵ بووم”
ئەساڵە نەسری 53 ساڵ، سێ جار بەفەرمی ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی سێ کوڕ و کچێکە لە هاوسەری یەکەم و دووەمی، لەم دواییانەدا بۆ جاری سێیەم هاوسەرگیری لەگەڵ شاعیرێکی عیراقی کرد بەناوی فائق حەسەن، بەرلەویش سەرچاوەکان باسیان لە گۆڕینەوەی ئەڵقەی دەستگیرانی کرد لەگەڵ پەرلەمەنتارێکی میسری بەڵام پشت ڕاست نەکرایەوە.