8 رۆژ رێگەی بڕیوە

ئارام کۆڤلی عەربەتی تێپەراند و بەرەو هەڵەبجە رێکەوت

964+

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

ئارام کۆڤلی، گەیشتە عەربەت و لە ڕێکردن بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هەڵەبجە.

لەگەڵ بڕیاری بە پارێزگابوونی، ژمارەیەک دانیشتووی هەڵەبجە بۆ پێشوازی لە ئارام کۆڤلی دەچنە بازگەی عەربەت.

ئارام کۆڤلی، گەنجێکی دهۆکییە هەشت رۆژە لە دهۆکەوە بەپێ بەڕێکەوتووە و ئێوارەی ئەمرۆ بازگەی عەربەت – سلێمانی تێپەڕاند بەرەو هەڵەبجە.

ئارام کۆڤلی دەڵێت: لەو چەند رۆژەدا سێ پێڵاوی گۆڕیوە و بەراورد بەهەڵەبجە تەندروستی من هەر کێشە نییە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق