ئەنتیکەخانەکەی هەڵەبجە
مێژووی ٣٠٠ ساڵ لێرە کۆکراوەتەوە
میدیازان- محەمەد عومەر- هەڵەبجە
لە هەڵەبجە هاوڵاتیەك ماڵەكەی خۆی دەكاتە مۆزەخانە و سەدان پارچەی جیاواز كەلوپەلی كەلتوری كۆن كۆدەكاتەوە و نمایشی دەكات.
حاجی تایەری ٤٥ ساڵ بە جلوبەرگی كوردی رەسەنی كوردیی و بەتاپر لە شانەو مستیلە گەورەكانی پەنجەیەوە قسە بۆ میدیازان دەكات و دەڵێت:’ئێرە ماڵی منە لەوەتەی هەم كەلكوپەلی كۆن كۆدەكەمەوە و لێرە دەیپارێزم، حەزم لەمكارەیەو خولیای منداڵیمە،خولیاری ئەم كارەم هەیە، ئێستا نزیكەی ١٠٠ جۆری جیاواز كەلوپەلی كۆنم هەیە و تادێت روو لە زیادبوون دەكات.
میدیازان لێی دەپرسێت چۆن ئەم هەموو كەلەوپەلە كۆن و ئاسەوارانەت كۆكردوەتەوە،حاجی تایەر دەڵێت: بەشێكی كرییوە و بەشێكی هاووڵاتیانی شارەكە و بەشێكی هاوڕێكانی پێی بەخشیوە.
حاجی تایردەڵێت: ‘ئێستا ماڵەكەی من ئاساری زۆر كۆنی تێدایە، هەندێكیان تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ساڵ پێش ئێستا و هەندێكیشیان بۆ سەردەمی عوسمانیەكان دەگەڕێتەوە’.
ئەو دەڵێت هەندێك شوێنی كەلوپەل و پارچەی گرانبەها و گەورەی هەیە بەڵام ماڵەكەی بچوكە وناتوانێت بیانخاتە روو، دواش لە بەرپرسانی هەڵەبجە دەكات ماڵەكەی بە ماڵێكی كەلتوری فەرمی بناسێنێت بۆ ئەوەی گەشتیاران زیاتر سەردانی بكەن.
رۆژانە دەیان كەس سەردانی ماڵە كەلتوریەكەی حاجی تایەر دەكەن، گەشتیارێكی زۆریش لە شارەكانی دیكەی كوردستانەوە سەردانی دەكەن
ماڵەكەی حاجی تایەر دەكەوێتە گەڕەكی تووە وشك لە سەنتەری شاری هەڵەبجە و وەك یەكێك لە شوێنە گرنگەكانی هەڵەبجە دیاریكراوە