لەفێستیڤاڵێکدا کاری دەستیان نمایشدەكەن
میدیازان- شاڵاو عەلی- سلێمانی
فیستییڤاڵێكی سێ رۆژە لە سلێمانی بەرهەمە خۆماڵییەكان نمایشدەكەن
فێستیڤاڵێکی بەرهەمی ناوخۆیی وکاری دەستی، بەشێکی زۆر لە خانمە دەست ڕەگینەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری
لەگەڵ پیاوان کۆکردەوە، بۆئەوەی بەرهەم وکارە دەستیەکانی خۆیانی تێدا نمایش بکەن وتوانا و بەهرەکانیان تێدا نیشانی ئەو کەسانە بدەن،کە سەردانیان دەکەن، کە پێک هاتون لە جلو بەرگ و چنین وئێکسسواراتی جوانی و خواردنەوبەرهەمە؟خۆماڵیەکان
شەپۆل و شەتاو دوو خوشکی هەورامین، بەدروستکردنی کەلانە بەشدارن لە فێستیڤاڵەکە و دەڵێن، نزیکی دەساڵە سەرقاڵی دروستکردنی هەویرەمەنین ولەم جۆرە فێستیڤڤاڵە دەکەن
خانمانی بەشداربوو نەبوونی شوێنێکی تایبەت بۆ خستنەڕووی بەرهەمەکانیان، بە گرفت دەبین لەگەشەی زیاتری کارەکان
و دەیانەوێت لەبری ففیستیڤاڵڕۆژانە کارەکانیان نمایش بکەن، نەک بە پێی وەرز و بۆنە تایبەتەکان
خانمان ئەوەدەخەنەڕوو ئامانج لەو کارەیان، ئەوەیە کەدەیانەوێت تواناکانی خۆیان بخەنە بەرچاو، تاکو بتوانن
لەوڕێگەیەوە ببنە خاوەنی کاری خۆبژێنی
ئەم فێستیڤاڵە بڕیارە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەنێو پارکی ئازادی شاری سلێمانی بەردەوام بێت