نەریتی رۆژوو شکاندن لە گوندی روماوێژ 

964+

ئاکام ‌غەفور-خەلیفان

وەک نەریتێکی کۆن خەڵکی گوندی روماوێژ هەموو رەمەزانێک لە مزگەوت کۆدەبنەوە و بەیەکەوە بەربانگ دەکەنەوە.

هەر کەسێک لەگەڵ خۆیدا خواردن دەهێنێتە مزگەوت، خواردنەکان بەزۆری نیسک و خورما و شفتەیە، لە هاوینیشدا میوەی خۆماڵی وەک هەنجیر و هەنار دەهێنن.

گوندی روماوێژ دەکەوێتە دۆڵی ئالانە لە قەزای سۆران.

خەڵکی گوندی روماوێژ ئەم نەریتە بە هێمای تەبایی گوندەکەیان دەزانن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی